مادده‌ی شازده‌یه‌م:
پارێزگار بۆی هه‌یه به یاننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه ده‌ربكا و ده‌بێ به یه‌كێ له رێ و شوێنه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوبكرێته‌وه:
1-قه‌ده‌غه كردنی هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین له لایه‌ن مۆڵه‌تدراوانه‌وه له كاتی پێویستدا و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی دیاری ی ده‌كا له هه‌موو ناوچه‌كانی پارێزگا یا له به‌شێكیدا و بۆی هه‌یه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی شیاو هه‌ندێ له مۆڵه‌تدراوانی لێ ده‌ربكا.
2-رێ نه‌دان به خه‌ڵكێكی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی یه‌كان به هاتنه ناوه‌وه‌یان به چه‌كه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌های خواست.
3-قه‌ده‌غه كردنی ته‌قه كردن له بۆنه گشتی و تایبه‌تی یه‌كاندا له ناو شار‌و شارۆچكه و گونده‌كاندا.
4-وه‌رگرتنی چه‌كی ئاگرین به پسووله‌یه‌ك له خاوه‌نه‌كانیان مۆڵه‌ت دراو بن یا بێ مۆڵه‌ت بۆ ئه‌و ماوه‌یه دیاری ی ده‌كا، هه‌ر كاته‌ك هۆیه‌كه‌ی له ئارادا نه‌ما بڕیاری گه‌رانه‌وه‌یان ده‌دا له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی بیسته‌می ئه‌م یاسایه سه‌باره‌ت به مۆڵه‌ته‌كان.
الموضوع: قه‌ده‌غه كردنی هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین,رێ نه‌دان به خه‌ڵكێكی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی,قه‌ده‌غه كردنی ته‌قه كردن له بۆنه گشتی و تایبه‌تی,وه‌رگرتنی چه‌كی ئاگرین به پسووله‌یه‌ك له خاوه‌نه‌كانیان مۆڵه‌ت دراو بن یا بێ مۆڵه‌ت