مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
1-ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی ژێر ده‌ست گرتن و عه‌تاده‌كه‌ی به‌بێ ره‌سم بدا به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌ت كه ئه‌ركی فه‌رمانگه‌كانیان به لایه‌نگری فه‌رمانگه‌كانیان ده‌یخوازی له حاڵه‌تی نه‌مانی ئه‌و ئه‌ركه‌دا فه‌رمانگه‌كان ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانی لێ ئاگادار ده‌كه‌ن كه ئه‌وسا مۆڵه‌ته‌كان پووچ ده‌بنه‌وه و ده‌بێ له ماوه‌ی (7) رۆژدا له رۆژی نه‌مانی ئه‌ركه‌كه‌وه چه‌كه‌كه بده‌نه ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان. به‌ڵام ده‌شێ مۆڵه‌تی ئه‌و چه‌كه‌یان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه پێ بدرێ.
2-ده‌شێ چه‌كی حوكمه‌ت و عه‌تاده‌كه‌ی بگه‌رێندرێته‌وه بۆ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی ده‌وڵه‌ت كه له سه‌ره‌وه‌دا دیاری كراون به‌ڵام ئه‌و چه‌ك و عه‌تاده‌یان بۆ ته‌رخان ناكرێ تا مۆڵه‌تی ژێر ده‌ست گرتن و هه‌ڵگرتن وه‌رنه‌گرن كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به‌بێ ره‌سم ده‌یان درێتێ و ئه‌و فه‌رمانگه‌یانه‌ش ده‌بێ دوای نه‌مانی سیفه‌تی فه‌رمانبه‌ریه‌كه‌یان و ئه‌و چه‌كه ئاگرینه و عه‌تاده‌كه‌ی بده‌نه‌وه به‌و لایه‌نه‌ی ته‌رخانی كردبوون.
3-ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و چه‌كه ئاگرین و عه‌تاده بزر ده‌كا كه به‌پێی ئه‌م یاسایه پێی سپێردراوون و پێنج جای نرخه سه‌لمێنراوه‌كه‌ی له كاتی بزربوونیا لێ ی ده‌ستێنرێ ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی كه‌م ترخه‌می خۆیدا بوو یا سێ جای نرخه‌كه‌یان له حاڵه‌ته‌كانی تردا جگه له‌و سزا (انچباگی) یانه‌ی به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنرێ.
الموضوع: ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی ژێر ده‌ست گرتن,مۆڵه‌تی ئه‌و چه‌كه‌یان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه پێ بدرێ,چه‌كی حوكمه‌ت و عه‌تاده‌كه‌ی بگه‌رێندرێته‌وه بۆ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی ده‌وڵه‌ت,ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و چه‌كه ئاگرین و عه‌تاده بزر ده‌كا