مادده‌ی سازده‌یه‌م:
1-ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت دراوی ژێر ده‌ست گرتن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین ئیدیعای بزربوون یا فه‌وتانی مۆڵه‌ته‌كه یا بزر بوونی چه‌كه مۆڵه‌ت پێدراوه‌كه‌ی كرد ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان ده‌بێ داوای لێكۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ.
2-ئه‌گه‌ر بزر بوون و فه‌وتانی مۆڵه‌ته‌كه سه‌لمێنرا ده‌بێ خاوه‌نه‌كه‌ی مۆڵه‌تێكی له جێگه‌ی بزربووه ده‌درێتێ كه هه‌مان ژماره‌ی مۆله‌ته‌كه‌ی پێشووی لێده‌درێ و زانیارییه‌كانی تێدا ده‌بێ ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ر به ره‌سمێكی دووجای ره‌سمی مۆڵه‌ته بزر بووه‌كه.
3-ئه‌گه‌ر بزر بوون و فه‌وتانی چه‌كه‌كه سه‌لمێنرا ده‌بێ خاوه‌نه‌كه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی بدا به ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان بۆ پووچ كردنه‌وه‌ی ئه‌وسا ده‌شێ مۆله‌تێكی نوێ ی بۆ چه‌كێكی تر بدرێتێ.
4-ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئیدیعای بزبوونی مۆڵه‌ته‌كه یا فه‌وتانی یا بزر بوونی مۆڵه‌ته‌كه یا فه‌وتانی یا بزر بوونی چه‌كه‌كه راست نییه ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان خاوه‌نه‌كه‌ی بنێردرێته لای دادوه‌ری لێكۆڵیه‌نه‌وه تا چی پێویسته بیكا بۆ ئه‌وه‌ی بدرێ به دادگای په‌یوه‌ندیدار و ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا ده‌بێ به پێ ی حوكمی یاسا سزا بدرێ و مۆڵه‌ته‌كه‌شی پووچ بكرێته‌وه و لایه‌نی مۆڵه‌تدانی لێ ئاگادار بكرێ.
5-ئه‌گه‌ر بزر بوون و فه‌وتانی ئه‌و باوه‌رنامه‌یه‌ی دراوه به ئه‌فسه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌لمێنرا وه‌زیری كار‌و باری پێشمه‌رگه یا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ بۆی هه‌یه باوه‌رنامه‌یه‌كی بێ ره‌سم لێدان بداتێ.
6-ئه‌گه‌ر بزر بوون و فه‌وتانی ئه‌و باوه‌رنامه‌یه‌ی دراوه به ئه‌فسه‌ران و مفه‌وه‌زه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ سه‌لمێنرا وه‌زیری ناوخۆ یا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ بۆی هه‌یه باوه‌رنامه‌یه‌كی بێ ره‌سم لێدانی نوێ ی بداتێ.
الموضوع: مۆڵه‌ت دراوی ژێر ده‌ست گرتن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین ئیدیعای بزربوون,بزر بوون و فه‌وتانی مۆڵه‌ته‌كه سه‌لمێنرا,بزر بوون و فه‌وتانی چه‌كه‌كه سه‌لمێنرا,ده‌ركه‌وت ئیدیعای بزبوونی مۆڵه‌ته‌كه یا فه‌وتانی,بزر بوون و فه‌وتانی باوه‌رنامه‌یه‌ی دراوه به ئه‌فسه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كان,بزر بوون و فه‌وتانی باوه‌رنامه‌یه‌ی دراوه به ئه‌فسه‌ران و مفه‌وه‌زه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ سه‌لمێنرا