مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
1-ئه‌م كه‌سانه له مۆڵه‌تی ژێر ده‌ست گرتن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌ی به‌ده‌ر ده‌بن:
یه‌كه‌م: پێشه‌وای هه‌رێم یا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.
دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێم.
سێ یه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامان و ئه‌نجومه‌نی نبشتمانی هه‌رێم و هه‌ر یه‌كێك به پله‌ی وه‌زیر بێ.
چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان و پله‌ی تایبه‌تی و سه‌رۆكه‌كانی وه‌حده ئیداریه‌كان.
پێنجه‌م: دادوه‌ر و قازی و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆله‌ره‌وه دادگه‌ره‌كان.
2-ده‌شێ ئه‌فسه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كان چه‌كی ئاگرییان له ژێر ده‌ست دا بێت یا هه‌لیبگرن به باوه‌رنامه‌یه‌كی بێ ره‌سم لێدان كه وه‌زیر ده‌ری ده‌كا و بۆی هه‌یه دوای خانه‌نشینكردنی به روتبه‌ی (رائد) و به‌ره‌و ژوور بوو باوه‌ر نامه بێ ره‌سم لێدانه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌لا بمێنێته‌وه و دوای مردنی حوكمی باوه‌ر نامه‌كه‌ی ده‌چێ بۆ گه‌وره‌ترین منداڵه‌كانی و ئه‌گه‌ر مه‌رجه یاساییه‌كان هه‌بوون به مۆڵه‌تێكی ره‌سی داده‌ندرێ.
3-ده‌شێ ئه‌فسه‌ران و مفه‌وه‌زه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش ناوخۆ چه‌كی ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌یان له ژێر ده‌ستدا بێت بێت یا هه‌لیبگرن به باوه‌رنامه‌یه‌كی بێ ره‌سم لێدان كه وه‌زیر ناوخۆ یا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ ده‌ری ده‌كا و ئه‌فسه‌ر بۆی هه‌یه دوای خانه‌نشینكردنی به روتبه‌ی (رائد) و به‌ره‌و ژوور بوو باوه‌رنامه بێ ره‌سم لێدانه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌لا بمێنێته‌وه و دوای مردنی حوكمی باوه‌ر نامه‌كه‌ی ده‌چێ بۆ گه‌وره‌ترین منداڵه‌كانی و ئه‌گه‌ر مه‌رجه یاساییه‌كان هه‌بوون به مۆڵه‌تێكی ره‌سی داده‌ندرێ.
الموضوع: مۆڵه‌تی ژێر ده‌ست گرتن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌ی به‌ده‌ر,پێشه‌وای هه‌رێم یا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه,سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێم,بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان و پله‌ی تایبه‌تی و سه‌رۆكه‌كانی وه‌حده ئیداریه‌كان,دادوه‌ر و قازی و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆله‌ره‌وه دادگه‌ره‌كان,ئه‌فسه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كان چه‌كی ئاگرییان له ژێر ده‌ست دا بێت,مفه‌وه‌زه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش ناوخۆ چه‌كی ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌یان له ژێر ده‌ستدا بێت