مادده‌ی یازده‌م:
1-ده‌بێ مۆڵه‌ت دراو له حاڵه‌تی پووچ بوونه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی دا ده‌ستوو برد چه‌كه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر پسووله‌یه‌ك بدا به مه‌ڵبه‌ندی پۆلیسی شوێنی نیشته‌جێی و بۆی هه‌یه له ملوه‌ی (180) رۆژ دا ئه‌و چه‌كه‌و عه‌تاده‌كه‌ی بفرۆشرێ یا به شێوه‌یه‌كی یاسایی بیدا به هه‌ر كه‌سێكی تر كه مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌ت پێدانی تێدا بن ده‌نا ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان بۆی هه‌یه چه‌كه‌كه‌و عه‌تاده‌كه‌ی بۆ سوودی خاوه‌نه‌كه‌ی به پێی یاسای فرۆشتن و به كرێ دانی ماڵ‌و موڵكی ده‌وڵه‌ت بفرۆشی و بیدا به‌و كه‌سه‌ی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتن یا ژێر ده‌ستخستنی دراوه‌تێ.
2-له حاڵه‌تی مردنی مۆڵه‌ت دراو حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌سه‌پێنرێ و ده‌بێ میرات گرانی ییا هه‌ر یه‌كێك كه جێگه‌یان ده‌گرێته‌وه ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه تیایدا دیاری كراون و ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان پاره‌كه‌ی ده‌داته دادگای په‌یوه‌ندی دار بۆ دابه‌ش كردنی به‌سه‌ر به‌شگراندا.