مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:
1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
2-چه‌كی ئاگرین: ده‌مانچه‌و تفه‌نگی ئاسایی رێژنه‌كه‌ر و تفه‌نگی ڕاو، به‌ڵام ئه‌و ده‌مانچانه ناگرێته‌وه كه له یاریه‌كانی وه‌رزشدا به‌كار ده‌هێنرێن یان تفه‌نگی هه‌وایی.
3-چه‌كی جه‌نگی: ئه‌و چه‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه چه‌كاره‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێمه‌وه به كار ده‌هێنرێ جگه له وانه‌ی له بڕگه‌ی (2)ی سه‌ره‌وه دا دیاری كراون.
4-عه‌تاد: گوله و فیشه‌ك و یا هه‌ر به‌شێكی كه بۆ چه‌كی ئاگرین به‌كار ده‌هێنرێن.
5-عه‌تادی جه‌نگی: ئه‌و زه‌خیره‌یه‌ی بۆ چه‌كی جه‌نگی یا هه‌ر به‌شێكی به‌كار ده‌هێنرێ.
6-چه‌كی كۆنه یا بۆ یادگار یا بۆ ره‌مزی: ه‌و چه‌كه‌ی بێ عه‌تاد بۆ جوانی یا بۆ یادگار یا وه‌ك ره‌مز هه‌ڵده‌گیرێ له گه‌لیدا ئه‌و چه‌كانه‌ی وه‌قف ده‌كرێن یا له شوێنه پیرۆزه‌كان و عه‌نتیكه خانه‌كاندا هه‌ن.
7-ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان: وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم یا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ و ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی له‌و یاسایه‌دان ئه‌و ده‌یان دا.
الموضوع: هه‌رێم,چه‌كی ئاگرین,چه‌كی جه‌نگی,عه‌تاد,عه‌تادی جه‌نگی,چه‌كی كۆنه یا بۆ یادگار یا بۆ ره‌مزی,ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان