مادده‌ی پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئازار‌و ناخۆشیانه دهخهمڵێرێ كه زیان پێكه‌وتوو تووشی هاتووه و ئه‌وه‌ی كه كاری له ناوبانگ یان پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یان وه‌زیفی كردووه.
دووه‌م: قه‌ره‌بووی ماددی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی له ده‌ستی چووه‌و ئه‌و زیانه‌ی له ماوه‌ی گلدانه‌وه یان گرتن یان حوكمدانه‌كه‌ی ده‌خه‌مڵێندرێ.
سێیه‌م: پێویست له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بڕیاره‌كانی حوكمدان به‌بێ تاوانی (براءه) و ئازاد كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی بێتاوانی ده‌سه‌لمێندرێ یان ئازاد ده‌كرێت له دوو رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی هه‌رێمدا بڵاوبكاته‌وه.
الموضوع: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر بنه‌مای ئازار و ناخۆشی,قه‌ره‌بووی ماددی له‌سه‌ر بنه‌مای زیان,پێویست له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بڕیاره‌كانی حوكمدان به‌بێ تاوانی