ماددهی (18) وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەوقاف وکاروباری ئاینی، ڕۆشنبیری و لاوان، و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و ڕێکخراوەکانى بوارى ئاژەڵدۆستى، هەماهەنگ دەبن لە هەڵمەتی هێنانەکایەی کلتوری ئاژەڵدۆستی و هۆشیارکردنەوە سەبارەت بە مافەکانی ئاژەڵ و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا، لە قۆناغەکانی خوێندن و لەسەر ئاستی گشتی.
الموضوع: هەماهەنگی لە هەڵمەتی هێنانەکانی کلتوری ئاژەڵدۆستی,هۆشیارکردنەوە سەبارەت بە مافەکانی ئاژەڵ,چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵ,قۆناغەکانی خوێندن,ئاستی گشتی