ماددهی (14) یەکەم: لیژنەیەک لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و لە سنوورى قەزاو ناحیەکان بەپێى پێویستى، لە سەرۆکی یەکەی کارگێڕی، نوێنەری تەندروستی، ژینگە، پۆلیس، شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی، پێکدەهێندرێت و ئەم ئەرکانەی خوارەوە لە ئەستۆ دەگرێت:- 1. سەرپەرشتی هەڵمەتی کۆکردنەوە و کەرەنتینەی ئاژەڵی نەخۆش و ئەوانەی پێویستیان بە چاودێری تایبەت هەیە و ڕادەستکردنیان بە پەناگەکان. 2. بڕیاردان لەسەر لەناوبردنی هەر ئاژەڵێک کە مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ یان ئاژەڵێکی دیکە دروست بکات، ئەگەر ڕێگەی گونجاو نەبێت بۆ چارەسەرکردنی. 3. گۆڕەپانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان و پێشانگاى خستنە ڕووى ئاژەڵان بۆ مامەڵەکردن، لەبەر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکانی هەرێم. دووەم: لایەنە سەربازییەکان لە سنووری سەربازگەکاندا، کاری هاتوو لە خاڵەكانی (1، 2)ی بڕگەی یەكەم بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی هاتوو لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە، لە ئەستۆدەگرن.
الموضوع: سەرپەرشتی هەڵمەتی کۆکردنەوە و کەرەنتینەی ئاژەڵی نەخۆش,بڕیاردان لەسەر لەناوبردنی هەر ئاژەڵێک کە مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ یان ئاژەڵێکی دیکە دروست بکات,گۆڕەپانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان و پێشانگاى خستنە ڕووى ئاژەڵان بۆ مامەڵەکردن