ماددهی (12) یەکەم: 1. بەخێوکاری ئاژەڵ لەحاڵەتى دەستبەرداربوونی لە ئاژەڵەکە بە پاساوێکى ڕەوا، ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی دەکاتەوە بە مەبەستی داڵدەدانی لە پەناگەکان. 2. بەخێوکاری ئاژەڵ لەو بارەى لە خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیەدا هاتووە، لەسەر پابەندییەکانى بەردەوام دەبێت تاوەکو ڕادەستکردنی ئاژەڵەکە بە پەناگەکان. 3. بەخێوکاری ئاژەڵی ماڵی بە پێبژاردنێک کە لە (150.000) سەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (500.000) پێنج سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت سزا دەدرێت ، ئەگەر پێچەوانەی ڕێکاری هاتوو لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە، ئاژەڵەکە دەربەدەر بکات. دووەم: 1. سەرباری سەپاندنی سزای هاتوو لە خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیە، بەخێوکاری ئاژەڵی ماڵی بە بەخێوکەر دادەنرێت تا ئەو کاتەی ئاژەڵەکە ڕادەستی پەناگە دەکرێت.
الموضوع: بەخێوکاری ئاژەڵ لە حاڵەتی دەستبەرداربوونی لە ئاژەڵەکە,پابەندییەکانى بەردەوام لەسەر ئاژەڵەکە,سزا لەبەر بەخێوکاری ئاژەڵی ماڵی,سەرباری سەپاندنی سزای هاتوو لە خاڵى (1)