مادده‌ی شه‌شه‌م:
له‌گه‌ڵ زیان نه‌گه‌یاندن به هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه ده‌قی له یاساكانی به‌ركاری هه‌رێمدا هاتووه:
یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك هانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ی دا به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (1000،000) یه‌ك میلۆن دینار كه‌متر نه‌بێ و له (5000،000) پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ.
دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ی ئه‌نجامدا یان به‌شداری تێداكرد سزای به‌ندكردنی بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌یگرێته‌وه كه له (6) مانگ كه‌متر نه‌بێت و له (2) دوو ساڵیش زیاتر نه‌بێت و غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه له (2000،000) دوو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (5000،000) پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت یان به یه‌كێك له‌و دوو سزایه.
سێیه‌م: هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ی ناكامی ئه‌نجام دا یان به‌شداری تێدا كرد سزای به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌یگرێته‌وه كه له (1) ساڵێك كه‌متر نه‌بێت و له (3) ساڵیش زیاتر نه‌بێ و غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه (5000،000) پێنج ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (10،000،000) ده ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت یان به‌یه‌كێك له‌و دوو سزایه.
چواره‌م: باری تاوانكار توندتر ده‌بێ ئه‌گه‌ر بكه‌ره‌كه پزیشك بوو، یان ده‌رمانساز بوو، یان كیمیایی بوو، یان مامان بوو، یان یاریده‌ده‌ره‌كانیان بوون و له‌سه‌ر دادگاشه فه‌رمان بدات پیشه‌كه‌ی یان كاره‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك لێ قه‌ده‌غه بكات كه له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێت.
الموضوع: سزای خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ی دا به غه‌رامه‌یه‌ك,سزای به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك,سزای خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ی ناكامی,ممنوعیت شغل برای مرتکب جرم