مادده‌ی چواره‌م:
یه‌كه‌م: دادگای تایبه‌تمه‌ند له‌كاتی پێویستدا یان له‌سه‌ر داوای یه‌كێك له تاكه‌كانی خێزان یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات (فه‌رمانی پاراستن) وه‌ك رێكارێكی كاتی بۆ پاراستنی توندوتیژی خێزانی ده‌ربكات، به‌مه‌رجێ فه‌رمانه‌كه ماوه‌ی پاراستنه‌كه له خۆ بگرێت و له‌سه‌ر دادگاشه به‌پێی پێویست درێژی بكاته‌وه.
دووه‌م: پێویسته ئه‌وه‌ی داوای پاراستنی كردووه واز له‌و فه‌رمانه بهێنێ به‌پێی هاتنه‌كایه‌ی شتی نوێ و له‌سه‌ر دادگاشه ته‌ئكید له‌وه بكاته‌وه كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه به ئاره‌زوو پێشكه‌ش كراوه و له به‌رژه‌وه‌ندی زیان لێكه‌وتووه.
سێیه‌م: فه‌رمانی پاراستن ئه‌مانه له‌خۆ ده‌گرێ:
1. به‌ڵێننامه‌یه‌ك له شكات لێ كرا‌و كه ده‌ست درێژی ناكاته سه‌ر زیان لێكه‌وتوو یان هه‌ر تاكێك له تاكه‌كانی خێزان.
2. گواستنه‌وه‌ی قوربانی بۆ نزیكترین نه‌خۆشخانه یان بنكه‌ی ته‌ندروستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی له‌كاتی پێویستدا یان ئه‌گه‌ر قوربانی خۆی ئه‌مه‌ی داوا كرد.
3. به‌بڕیارێكی دادگا و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر شكاتكه‌ر یان بۆ سه‌ر هه‌ر تاكێك له تاكه‌كانی خێزان ده‌زانرێ نابێ رێگا به‌شكات لێكراو بدرێت بچێته ماڵی خێزانی.
چواره‌م: له حاڵه‌تی پێشیل كردنی فه‌رمانی پاراستن، سه‌رپێچیكه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌گیرێ كه له (48) سه‌عات زیاتر نه‌بێ یان به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێ كه له (300،000) هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ.
الموضوع: دادگای تایبه‌تمه‌ند,فەرمانی پاراستن,گواستنه‌وه‌ی قوربانی,سه‌رپێچیكه‌ر