مادده‌ی دووه‌م:
یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك كه په‌یوه‌ستی هه‌بێ به په‌یوه‌ندییه‌كی خێزانی، ئه‌نجامدانی توندوتیژی له چوارچێوه‌ی خێزاندا لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ له‌وانه‌ش: توندوتیژی جه‌سته‌یی و جنسی و ده‌روونی و، ئه‌م كرده‌وانه‌ش وه‌ك نموونه به توندوتیژی خێزانی داده‌نرێت:
1. هاوسه‌رگیری به‌زۆر.
2. هاوسه‌رگیری ژن به ژن (شغار) و منداڵ به شوودان.
3. به شوودان له‌جیاتی خوێن.
4. لێك جوداكردنه‌وه‌ی به‌زۆر (الطلاق بالاكراه).
5. بڕینی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی (صله الارحام).
6. مێرد به زۆر ژنی خۆی ناچاری به‌دڕه‌وشی و كاری داوێن پیسی بكات.
7. خه‌ته‌نكردنی مێیینه.
8. ناچاكردنی تاكه‌كانی خێزان بۆ جێهێشتنی فه‌رمانبه‌ریه‌تی به ناره‌زایه‌تی خۆیان.
9. ناچاركردنی منداڵ بۆ كاركردن و سواڵكردن و به‌جێهێشتنی خوێندن.
10ـ خۆكوشتن له ئه‌نجامی توندوتیژی خێزان.
11ـ له بار بردن له ئه‌نجامی توندوتیژی خێزان.
12ـ لێدانی تاكه‌كانی خێزان و منداڵ به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت.
13ـ سووكایه‌تی پێ كردن و جنێودان و جنێو دان به كه‌س و كار‌و به‌كه‌م سه‌یركردنی و ئازاردانی و گوشار بۆ هێنانی ده‌روونی و پێشێل كردنی مافه‌كانی و به‌زۆر سه‌رجێی كردن.
دووه‌م: بۆ زیان پێكه‌وتوو له توندوتیژی خێزانی هه‌یه زامنكاری پاراستنی له توندوتیژی هه‌بێت.
سێیه‌م:
1. داوا له كێشه‌ی توندوتیژی خێزانی له‌لایه‌ن زیان پێكه‌وتوو یان ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا شوێنی ده‌گرێته‌وه ده‌جوولێنرێ و دادگا یان لێكۆڵه‌ره‌وه یان به‌رپرسی بنكه‌ی پۆلیس یان داواكاری گشتی لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه.
2. له‌سه‌ر كارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و بنكه فه‌رمییه‌كانه بۆ هاوكاری كردنی قوربانیانی توندوتیژی خێزانی هه‌واڵ بده‌ن.
چواره‌م: رێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه و دادگایی كردن له كێشه‌كانی توندوتیژی خێزانی نهێنی ده‌بێت.
الموضوع: قەدەغەی توندوتیژی خێزانی,پاراستنی قوربانیانی توندوتیژی خێزانی,رێکاره‌کانی لێکۆلینه‌وه و دادگایی,داوا له کێشه‌ی توندوتیژی خێزانی