مادده‌ی شه‌شه‌م:
پێویســـــته كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی كردن، ئه‌وانه‌ی كه له هه‌رێمــدا كارده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
یه‌كه‌م: پلیتی مۆبایلی ئه‌لكترۆنی و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندییه ئه‌لكترۆنیه‌كان و ته‌له‌فۆنه گوازراوه‌كانی دیكه كه له‌و كۆمپانیایه‌وه ده‌رچوون به‌ر له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه به ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌یه‌تی و هاوبه‌ش نیه تۆمار ده‌كرێ و ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌بێ له رۆژی ته‌واو بوونیه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پلیتی ئه‌و كه‌سه‌ی له لایه‌تی گه‌ر له‌و ماوه‌یه سه‌ردانی كۆمپانیاكه نه‌كات.
دووه‌م: پێشكه‌ش كردنی هه‌ر زانیارییه‌كی په‌یوه‌ندیی به پلیتی به‌شداربوون و به‌شداربووه‌وه هه‌بێ بۆ دادگای تایبه‌ت له كاتی پیویستدا.
سێیه‌م : ئه‌و كۆمپانیایه‌ی سه‌رپێچی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌م مادده‌یه ده‌كه‌ن به‌غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ كه له په‌نجا ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێ و له سه‌د ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ.
الموضوع: پێویستی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی كردن به تۆماركردنی پلیتی مۆبایلی ئه‌لكترۆنی و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندییه ئه‌لكترۆنیه‌كان,پێویستی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی كردن به پێشكه‌شی زانیاریی به پلیتی به‌شداربوون,محدودیت سزاده‌درێ به خاطر نكردنی بڕگه‌كانی پێویستی,محدودیت سزاده‌درێ به خاطر نكردنی زانیاریی به پلیتی به‌شداربوون