مادده‌ی دووه‌م:
هه‌ر كه‌سێك گه‌ر به خراپی ته‌له‌فۆنی خانه‌یی (مۆبایل)یا ئامێرێكی په‌یوه‌ندی كردنی ته‌لدار یان بێ ته‌ل یان ئه‌نته‌رنێت یان پۆستی ئه‌لكترۆنی بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه كردن یان تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن (قژف)یان جنێودان یان بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو به‌كارهێنا كه ترس په‌یدا ده‌كات یان دزه‌ی به گفتوگۆكردن كرد یان وێنه‌ی چه‌سپاو وجوولاویان كورتیله نامه‌ی(مه‌سج)بڵاوكرده‌وه كه له‌گه‌لأ خۆ‌و ره‌وشتی گشتیدا ناگونجێن یان به‌بێ روخسه‌ت و مۆڵه‌ت وێنه‌ی گرت یان كاروبارێكی وا كه شه‌ره‌ف بریندار بكات یان هانی ئه‌نجامدانی تاوان یان كاری به‌دره‌وشتی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری په‌یوه‌ست به نهێنی ژیانی تایبه‌ت یان خێزانی بۆ تاكه‌كان بڵاوبكاته‌وه كه به‌هه‌ر رێگایه‌ك بێت چنگی كه‌وتن هه‌تا ئه‌گه‌ر راستیش بن، ئه‌گه‌ر به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌یان و دابه‌شكردنیان سووكایه‌تی یاخود زیانیان پێ بگه‌یه‌نێ، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ(حبس) كه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌كیش سزاده‌درێ كه له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ یان به یه‌كێك له‌و دوو سزایه سزاده‌درێت.
الموضوع: خراپی ته‌له‌فۆنی خانه‌یی,تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن,جنێودان,بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو,زیانیان پێ بگه‌یه‌نێ,حبس,غەرامه‌یه‌ک