مادده‌ی (12):
یه‌كه‌م: به مه‌به‌ستی جێبه‌جی كردنی ئه‌حكامه‌كانی ئه‌م یاسایه لیژنه‌یه‌ك یان زیاتر له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه له هه‌رێمدا به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك كه پله‌كه‌ی له پله‌ی دووه‌م كه‌متر نه‌بێت و ئه‌ندامیه‌تی هه‌ر یه‌ك له نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی داد و ناوخۆ و كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤـ و سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی پێك دێت و، هه‌ر لایه‌نێك نوێنه‌رانی خۆی كاندید ده‌كات بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌حكامه‌كانی ئه‌م یاسایه.
دووه‌م: ئه‌و برٍیارانه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌رده‌چن و له‌لایه‌ن ئه‌ندامی داواكاری گشتی یان له‌لایه‌ن كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار (زه‌ره‌رمه‌ند)ه‌وه له ماوه‌ی (30)ی رۆژدا له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه له تاوانه‌كانی جینایات شیاوی تانه‌لێدانن به شێوه‌ی پێداچوونه‌وه (ته‌مییز) له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و له تاوانه‌كانی كه‌تن و سه‌رپێچی شیاوی تانه لێدانن له‌به‌رده‌م دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌سیفه‌تی پێداچوونه‌وه و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌رده‌چن به‌بنبڕ داده‌نرێن.
سێیه‌م: ده‌بێ لیژنه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به جێبه‌جی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ماوه‌ی (توقیف) كردنی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ئه‌ژماربكات.
چواره‌م: لیژنه كاره‌كانی خۆی له ماوه‌ی هه‌شت مانگ له به‌رواری ده‌ست پێ كردن به كاره‌كانییه‌وه ته‌واو بكات و، به ته‌واو بوونی واده‌كه لیژنه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌ندرێت.
پێنجه‌م: دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاسایی لێژنه‌كه، ئه‌م كارانه‌ی كه له لایه‌ن لێژنه‌كه ئه‌نجام ده‌درا ده‌سپێردرێت به دادگای تاوان له پارێزگاكان بۆ جێبه‌جێ كردن و بڕیاری ئه‌م دادگایانه شیاوی تانه لێدانه له به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێم.
الموضوع: جێبه‌جی كردنی ئه‌حكامه‌كانی ئه‌م یاسایه,برٍیارانه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه,توقیف كردنی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه,به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌ندرێت,جێبه‌جێ كردن و بڕیاری ئه‌م دادگایانه شیاوی تانه لێدانه