مادده‌ی (11):
یه‌كه‌م: ئه‌حكامه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌سه‌ر حوكمدراو و تۆمه‌تباران به تاوانه سه‌ربازییه‌كان به‌پێی یاسای سزادانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره (14)ی ساڵی 2009 و یاسای سزادانی سه‌ربازی ژماره (19)ی ساڵی 2007 به‌ركار له هه‌رێمی كوردستان حوكم دراون یان تۆمه‌تبارن.
دووه‌م: له هه‌ر دادگایه‌كی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و دادگای سه‌ربازی لیژنه‌یه‌ك پێك دێت له دوو دادوه‌ری ئه‌م دادگایانه و داواكاری گشتی به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌حكامه‌كانی ئه‌م یاسایه.
الموضوع: ئه‌حكامه‌كانی یاسا جێبه‌جێكردن,دادگایه‌كی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ,دادگای سه‌ربازی,داواكاری گشتی