مادده‌ی (9):
لێبوردنی گشتی ئه‌و تاوانانه‌ی خواره‌وه ناگرێته‌وه:
یه‌كه‌م: ئه‌و تاوانانه‌ی له‌سه‌ر یاسای پاراستنی بیانیان و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مرۆیی كار ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان ژماره (6)ی ساڵی 1992 و یاسای سزادانی حیازه و دروست كردن و به‌كارهێنانی ته‌قه‌مه‌نی ژماره (8)ی ساَلی 1992 و یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره (3)ی ساڵی 2006ی هه‌مواركراودا، هاتوون.
دووه‌م: ئه‌و تاوانانه‌ی به ئاسایشی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم گرێدراون.
سێیه‌م: بازرگانی كردن به ده‌رمان و خۆراكی به‌سه‌رچوو.
چواره‌م: به‌رتیل و ئیختیلاس و ئه‌و تاوانانه‌ی به سامانی گشتی په‌یوه‌ستن و تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی هاتوو له مادده‌ی (یه‌كه‌م/ بڕگه‌ی حه‌وته‌م) و مادده‌ی (14) و مادده‌ی (15)ی یاسای (ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ژماره (3)ی ساڵی 2011ی هه‌مواركراو).
پێنجه‌م: تقلید و ته‌زویركردنی دراو و كاغه‌زی پاره و بانكه‌نۆت (السندات المالیه).
شه‌شه‌م: زینای مه‌حارم.
حه‌وته‌م: تاوانه‌كانی به‌قاچاغ بردنی شوێنه‌واره‌كان.
هه‌شته‌م: تاوانی رفاندن كه به‌هۆیه‌وه وون بوون یاخود مردن یان ناتوانایی جه‌سته‌یی و عه‌قلی قوربانیه‌كه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
نۆیه‌م: حوكم دراوه گه‌راوه‌كان له‌سه‌ر تاوانی به ئه‌نقه‌ست و هه‌ڵاتوان له زیندان.
ده‌یه‌م: ده‌ستدرێژی سێكسی و ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵ.
یازده‌یه‌م: بازرگانی كردن به مرۆڤ.
دوازده‌یه‌م: كوشتنی اصول و فروع به ئه‌نقه‌ست.
سێزده‌یه‌م: كوشتنی ئافره‌ت به‌بیانوی شوشتنه‌وه‌ی نامووس.
چوارده‌یه‌م: كوشتنی زانایانی ئایینی و رۆژنامه‌نووسان به ئه‌نقه‌ست.
الموضوع: لێبوردنی گشتی ئه‌و تاوانانه‌ی خواره‌وه ناگرێته‌وه,ئه‌و تاوانانه‌ی به ئاسایشی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم گرێدراون,بازرگانی كردن به ده‌رمان و خۆراكی به‌سه‌رچوو,زینای مه‌حارم,تاوانه‌كانی به‌قاچاغ بردنی شوێنه‌واره‌كان,ده‌ستدرێژی سێكسی و ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵ,بازرگانی كردن به مرۆڤ,كوشتنی اصول و فروع به ئه‌نقه‌ست,كوشتنی ئافره‌ت به‌بیانوی شوشتنه‌وه‌ی نامووس,كوشتنی زانایانی ئایینی و رۆژنامه‌نووسان به ئه‌نقه‌ست