مادده‌ی (7):
ئه‌و به‌ندی و سپێردراوانه‌ی كه ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یان ته‌واو كردووه و له‌زینداندا ماون له‌به‌رئه‌وه‌ی توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان نیه له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه سوودمه‌ند ده‌بن به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: دانانی بارمه‌ته‌یه‌ك له‌سه‌ر موڵكێك یان چه‌ند موڵكێك كه به‌هاكه‌ی لایه‌نی كه‌م ئه‌وه‌نده‌ی بڕه پاره‌كه بێت.
دووه‌م: گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ بكرێته قیست به‌پێی ئه‌حكامه‌كانی یاسای جێبه‌جێكردن و، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكردن جێبه‌جێ ده‌كرێت.