مادده‌ی (3):
یه‌كه‌م: لێبوردنی گشتی هه‌موو حوكمدراوان ده‌گرێته‌وه به به‌ندكراو و سپێردراوان له فه‌رمانگه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمدا كه له‌لایه‌ن دادگاكان ده‌رهه‌قیان ده‌رچووه له‌و دۆسیانه‌ی ئاشته‌وایی كراوه یان ده‌كرێ له نێوان لایه‌نه‌كان وه ده‌ست به‌جێ ئازاد ده‌كرێن، جگه له‌و تاوانانه‌ی كه له حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه به ده‌رده‌كرێن.
دووه‌م: ماوه‌ی سزای حوكمدراوان بۆ به‌ندی به ڕیژه‌ی (30%) و بۆ سپێردراوان به ڕێژه‌ی (40%) له فه‌رمانگه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمدا كه‌م ده‌كرێته‌وه له كۆی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له سزا ئه‌سڵیه‌كدا هاتووه و له‌لایه‌ن دادگاكان ده‌رهه‌قیان ده‌رچووه له‌و دۆسیانه‌ی ئاشته‌وایی نه‌كراوه له نێوان لایه‌نه‌كان و ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه كه‌میش كراوه‌ته‌وه وه‌ك ماوه‌ی به‌سه‌رچوو له فه‌رمانگه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ مه‌به‌ستی ئازادكردنی مه‌رجدار هه‌ژمارده‌كرێت.