مادده‌ی (2):
یه‌كه‌م: سزای حوكمدراوان به له سێداره‌دان له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه ئاشته‌وایی تێدا ئه‌نجام دراوه یاخود ئه‌نجام ده‌درێت له نێوان لایه‌نه‌كان بۆ سزای به‌ندی كاتی (15) ساڵ كه‌م ده‌كرێته‌وه و ماوه‌ی گرتن و حوكمی پێشویان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌و مه‌رجه‌ی ئاشته‌وایه‌كه له به‌رده‌م ئه‌و لیژنه‌یه راستێنرابێت كه به‌پێی ئه‌م یاسایه پێك دێت.
دووه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی برگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه سوودمه‌ندنابن به هیچ لێبوردن و سووككردنێكی تری حوكمه‌كانیان له داهاتوودا.
الموضوع: سزای حوكمدراوان به له سێداره‌دان له‌سه‌ر كێشانه ئاشته‌وایی,ماوه‌ی گرتن و حوكمی پێشویان,سوودمه‌ندنابن به هیچ لێبوردن و سووككردنێكی تری حوكمه‌كانی برگه‌ی (یه‌كه‌م)