مادده‌ی (6):
یه‌كه‌م: هۆیه‌كانی گواستنه‌وه و كه‌ره‌سته باركراوه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی پێ ئه‌نجام درابێت كه له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قنووسكراون، هه‌ر كات له ناو خاكی هه‌رێم بگیرێن، ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
دووه‌م: هه‌ر هۆیه‌كی گواستنه‌وه كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، دوای ده‌رچوونی حوكمی بنبڕی دادگا، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به زیادكردنی ئاشكرا به‌پێی حوكمه‌كانی (یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی مۆڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت)ی به‌ركار له هه‌رێم، به باره‌كه‌یه‌وه ده‌فرۆشرێت.
سێیه‌م: هه‌واڵده‌ر و ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی هاوكاربوون له ئاشكراكردن و ده‌ستگیركردنی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی به‌كارهێنراو له تاوانی به قاچاخ بردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی، له دوای فرۆشتنی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌كه به ڕێژه‌ی (25%)ی كۆی بڕی نرخی فرۆشراوه‌كه پاداشت ده‌كرێن به‌مه‌رجێك له هیچ حاڵه‌تێكدا له (15.000.000) پازده ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نه‌بێت.
چواره‌م: ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی دوای جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی (دووه‌م) و (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌مێنێته‌وه، ده‌كرێته داهات بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی هه‌رێم و ده‌بێته داهاتی كۆتایی.
الموضوع: گواستنه‌وه,ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت,پاداشت,داهات بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی