مادده‌ی (5):
یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك یه‌كێك له‌و كرده‌وانه ئه‌نجامبدات كه له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قنووسكراون، به زیندانیكردن كه له (5) ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له (10) ساڵ زیاتر نه‌بێت، و پێبژاردنێك كه (4) چوار هێنده‌ی به‌های كه‌ره‌سته به قاچاخ براوه‌كه بێت، سزا ده‌درێت.
دووه‌م: له بارودۆخی جه‌نگ و باری ته‌نگه‌تاوی و ڕوودانی قه‌یرانی سووته‌مه‌نیدا، ئه‌نجامدانی هه‌ر یه‌ك له‌و تاوانانه‌ی له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه ده‌قنوسكراوه، به باری توندكراو هه‌ژمارده‌كرێت.
سێیه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر هه‌ر هۆیه‌كی گواستنه‌وه كه تاوانی به‌قاچاخ بردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی پێ ئه‌نجام بدرێت، جێبه‌جێ ده‌كرێت، جا چ تۆمه‌تبار خۆی خاوه‌نی بێت یان به كرێی گرتبێت.
الموضوع: حبس به‌مدت 5 تا 10 سال برای قاچاق نفت و گاز,محاسبه مجازات در شرایط جنگ و بحران,اجرای احکام بر اساس نوع جرم قاچاق نفت و گاز