مادده‌ی (3):
یه‌كه‌م: ده‌زگاكانی ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م ئه‌ركانه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ:
1. ڕاگرتنی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و نه‌وت و لێده‌رهێنراوانه‌ی كه ئاماده‌كراون بۆ به قاچاخ بردن له‌لایه‌ن تۆمه‌تبارانه‌وه.
2. ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی بیانی یان هاورده‌كراو، كه گۆڕانكاری له قه‌باره‌ی دیزاینكراوی تانكی هه‌ڵگرتنی سوته‌مه‌نیه‌كانیاندا كراوه، و به مه‌به‌ستی به قاچاخ بردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی به‌كارده‌هێنرێت.
3. ئاماده‌كردن و ڕه‌وانه‌كردنی دۆسیه‌ی تۆمه‌تباران بۆ دادگاكان.
4. پشكنین و به‌سه‌ردادانی هه‌ر هۆیه‌كی گواستنه‌وه، عه‌مبار، نووسینگه‌كان یان هه‌ر شوێنێكی دیكه، له كاتی بوونی گومانی ئه‌نجامدانی یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قنووسكراون.
دووه‌م: بۆ ڕێگریكردن له ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌ی له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه ده‌قنووسكراون، كارمه‌ندی ڕێگه‌پێدراو مافی به‌كارهێنانی هێز و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌یه بۆ مه‌به‌ستی ڕاوه‌ستاندنی هه‌ر هۆیه‌كی گواستنه‌وه یان كه‌سێك له‌كاتی سه‌رپێچیكردن له فه‌رمان.
الموضوع: ڕاگرتنی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوانه بۆ به‌قاچاخ بردن,ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی بیانی یان هاورده‌كراو,ئاماده‌كردن و ڕه‌وانه‌كردنی دۆسیه‌ی تۆمه‌تباران بۆ دادگاكان,پشكنین و به‌سه‌ردادانی هه‌ر هۆیه‌كی گواستنه‌وه