مادده‌ی (2):
ئه‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه به تاوان هه‌ژمارده‌كرێن:
یه‌كه‌م: به‌قاچاخ بردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی:
1. فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی به ڕێگه‌ی نایاسایی و به‌ده‌ر له‌و بڕه دیاریكراوانه‌ی كه ڕێگه‌پێدراوه به‌پێی یاسا و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان به مه‌به‌ستی هاورده‌كردن بێت یان هه‌نارده‌كردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
2. بردن و فرۆشتنی هه‌ر بڕێك له نه‌وت و لێده‌رهێنراوه نه‌وتییه‌كان كه ته‌رخانكراون بۆ پێداویستی فه‌رمانگه حكومی و ناحكومییه‌كان، جا له بازاڕه‌كانی ناوخۆدا بێت یان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.
دووه‌م: ساخته‌كردن یان ده‌ستكاریی كردنی مۆڵه‌ت یان به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌ی له (بڕگه‌ی یه‌كه‌م/ خاڵی 1، 2)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قنووسكراون.
سێیه‌م: هه‌ر جۆره ئاسانكارییه‌ك، له به‌كرێدانی عه‌مبار، كه‌ره‌سته و شوێن، دابینكردنی پاره به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌ی له بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م ، دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قنووسكراون.
الموضوع: به‌قاچاخ بردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی,بردن و فرۆشتنی هه‌ر بڕێك له نه‌وت و لێده‌رهێنراوه نه‌وتییه‌كان,ساخته‌كردن یان ده‌ستكاریی كردنی مۆڵه‌ت یان به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی,هه‌ر جۆره ئاسانكارییه‌ك، له به‌كرێدانی عه‌مبار، كه‌ره‌سته و شوێن