مادده‌ی (1):
مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:
یه‌كه‌م/ هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان - عێراق.
دووه‌م/ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان: وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم.
سێیه‌م/ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم.
چواره‌م/ هۆیه‌كانی گواستنه‌وه: هه‌موو هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ووشكانی و ئاوی و ئاسمانی ده‌گرێته‌وه، كه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان یان مرۆڤ و كه‌لوپه‌له‌كانیان یان بۆ هه‌ردووكیان به‌كارده‌هێنرێن.
پێنجه‌م/ نه‌وت: هه‌ر هێدرۆكاربۆناتێكی سروشتی یان هه‌ر هیدرۆكاربۆناتێكی تێكه‌ڵاوی سروشتی چ له دۆخی گازی یان شلی بێت، و ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ده‌توانرێ بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حه‌شارگه‌كان.
شه‌شه‌م/ لێده‌ر‌هێنراوه‌كانی نه‌وت: هه‌موو لێده‌رهێنراوێك وه‌ك به‌نزینی ئۆتۆمبێل (گازۆلین)، زه‌یتی گاز، زه‌یتی بزوێنه‌ر و گریس به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، گازی شل، نه‌وتی سپی (كیرۆسین)، قیر، نه‌وتی ڕه‌ش، نه‌فتا، و هه‌ر به‌رهه‌مێكی پیترۆ كیمیای كه له نه‌وت یان گاز دروست بووبێت، ده‌گرێته‌وه.
حه‌وته‌م/ مۆڵه‌ت: ئه‌و ڕێگه‌پێدانه فه‌رمییه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ده‌درێت به كه‌سێك كه بازرگانی نه‌وت یان هاورده و هه‌نارده‌ی لێده‌رهێنراوه نه‌وتییه‌كان بكات.
الموضوع: هه‌رێم,وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان,وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری,هۆیه‌كانی گواستنه‌وه,نه‌وت,لێده‌ر‌هێنراوه‌كانی نه‌وت,مۆڵه‌ت