مادده‌ی (3):
ده‌قی به‌شی ژماره (23) ی یاسای هاتووچۆ هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك به‌هۆی لێخوڕینی سوارۆیه‌ك ببێته مایه‌ی ئازار یان نه‌خۆشی گه‌وره (اژی او مرچ جسیمین) یان په‌ككه‌وته‌یی (عاهه) هه‌میشه‌یی بۆ كه‌سانی دیكه، یان سه‌روه‌ت و سامانیان له‌به‌ر ره‌چاو نه‌كردنی یاسا و پێره‌وو رێنماییه‌كان، ئه‌وا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له (2) دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له (750000) حه‌فت سه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (1500000) یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت سزا ده‌درێت له‌گه‌ڵ لێراكێشانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی لێخورینه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه ئه‌نجامدرابوو له كاتی لێخورینی سوارۆیه‌كه به سه‌ركێشی (رعونه)، یان بێ باكی (استهتار)، یان شوفێره‌كه له ژێر كاریگه‌ری مادده‌یه‌كی سه‌رخۆشكار (مسكر)، یان هۆشبه‌ر (مخدر) بوو بێت، یان یارمه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌دابێت كه‌وا تاوانی لێكراوه، یان داوای یارمه‌تی نه‌كردبێت بۆی له‌گه‌ڵ بوونی توانای یارمه‌تیدانی، ئه‌وا سزاكه‌ی ده‌بێته به‌ندكردن (الحبس) بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له (3) سێ ساڵ زیاتر نه‌بێت و یان به پێبژاردنێك كه له (1000000) یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و و له (1500000) یه‌ك ملیۆن وپێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، یان به هه‌ردوو سزایه‌كه له‌گه‌ڵ لێراكێشانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی لێخورین بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی په‌یوه‌ندار له ده‌ركردنی بڕیاری لێراكێشانی مۆڵه‌تی لێخورین ئاگادار بكاته‌وه له‌دوای بنبڕبوونی حوكمی تاوانباركردنه‌كه.
الموضوع: مجازات به‌خاطر لێخوڕینی سوارۆیەک,مجازات به‌خاطر تاوانی لێخوڕینی سوارۆیەک تحت شرایط خاص,لزوم اطلاع‌رسانی دادگاه در مورد مجازات لێخوڕینی سوارۆیەک