مادده‌ی (2):
ده‌قی به‌شی ژماره (22)ی یاسای هاتووچۆ هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك له ژێر كاریگه‌ری مادده‌یه‌كی سه‌رخۆشكار (مسكر) یان هۆشبه‌ر (مخدر) سوارۆیه‌ك (مركبه) لێبخورێت ئه‌وا به به‌ند كردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له (3) سێ مانگ و زیاتر نه‌بێت له (6) شه‌ش مانگ یان به پێبژاردنێك كه له (500000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (1500000) یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت سزا ده‌درێت و، مۆڵه‌تی لێخورینه‌كه‌ی لێ راده‌كێشرێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ مانگ زیاتر نه‌بێت.
دووه‌م: له حاڵه‌تی دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قی له‌سه‌ر كراوه، ئه‌وا سزاكه‌ی ده‌بێته به‌ند كردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له (6) شه‌ش مانگ و زیاتر نه‌بێت له یه‌ك ساڵ، یان به پێبژاردنێك كه له (2000000) دوو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له‌گه‌ڵ لێ راكێشانی مۆڵه‌تی لێخۆڕینه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.
سێیه‌م: له‌كاتی ئه‌نجامدانه‌وه‌ی تاوانه‌كه بۆ زیاتر له دووجار سه‌ره‌ڕای ئه‌و سزایانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌و مادده‌یه‌دا هاتووه و لێراكێشانی مۆڵه‌تی لێخورینه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌بێت كه له (3) سێ ساڵ زیاتر نه‌بێت.
چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی په‌یوه‌ندار له ده‌ركردنی بڕیاری لێراكێشانی مۆڵه‌تی لێخورین ئاگادار بكاته‌وه له‌دوای بنبڕبوونی حوكمی تاوانباركردنه‌كه.
الموضوع: مجازات حبس برای مصرف مواد مخدر و مشروبات الکلی,مجازات حبس برای تکرار جرم مواد مخدر و مشروبات الکلی,مجازات حبس برای تکرار جرم مواد مخدر و مشروبات الکلی با افزایش مدت حبس,لزوم اطلاع دادگاه از تصمیمات قبلی در مورد مجازات حبس