مادده‌ی (1):
ده‌قی به‌شی ژماره (21)ی یاسای هاتووچۆ هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك سوارۆیه‌ك (مركبه) به‌بێ مۆڵه‌تی لێخورین یان به مۆڵه‌تێكی لێخورینی لی راكێشراوه، یان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، یان ناتایبه‌ت به جۆری سوارۆیه‌كه لێبخورێت ئه‌وا به پێبژاردنێك له (250000) دووسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (1000000) یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت سزا ده‌درێت و، ئه‌و كه‌سه‌ی سوارۆیه‌كه‌ی له‌به‌رده‌سته (خاوه‌نی بێت یان له ژێر ده‌ستی بێت) هه‌مان سزا ده‌درێت ئه‌گه‌ر رێگه بدات كه‌سێكی نامۆڵه‌تدراو به لێخورین ئه‌م سوارۆیه لێبخورێت.
دووه‌م: له حاڵه‌تی دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌و مادده‌یه ده‌قی له‌سه‌ر كراوه ئه‌وا سزاكه ده‌بێته به‌ند كردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (1) یه‌ك مانگ كه‌متر نه‌بێت و له (3) سێ مانگ زیاتر نه‌بێت و، پێبژاردنێك له (250000) دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.