مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز) و دادگاكانی تێهه‌ڵچوون (الاستئناف) و دادگاكانی تاوانه‌كان (الجنایات) له هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه بۆ لێ وردبوونه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه (تمییز) ئاراسته‌یان كراون. دووه‌م: له‌سه‌ر دادگاكانی تایبه‌تمه‌ند به‌و كێشانه‌ی كه ئاڕاسته‌یان كراوه بۆ دادگایی كردن، راسته‌وخۆ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.