مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: به مه‌به‌ستی جێبیه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه لیژنه‌یه‌ك یان زیاتر له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه له هه‌رێمدا به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌رێك كه پله‌كه‌ی له پله‌ی دووه‌م كه‌متر نه‌بێت و ئه‌ندامیه‌تیی هه‌ر یه‌ك له نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی داد و ناوخۆ و كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتی پێك دێت و، هه‌ر لایه‌نێكیش نوێنه‌رانی خۆی كاندید ده‌كات بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: بڕیاره‌كانی كه به‌پێی ئه‌م یاسایه له لیژنه‌كه‌وه ده‌رده‌چن قابیلی تانه‌لێدانن به شێوه‌ی پێداچوونه‌وه (ته‌مییز) له لای دادگای پێداچوونه‌وه (ته‌مییز)ی هه‌رێمدا له لایه‌ن ئه‌ندامی داواكاریی گشتی یان له لایه‌ن خه‌ڵكانی په‌یوه‌ندیداره‌وه (زه‌ره‌رمه‌ند)ـه‌وه له ماوه‌ی (سی) رۆژدا له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ی له لایه‌ن دادگای ته‌مییزیشه‌وه ده‌رده‌چێت یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت. سێیه‌م: ده‌بێ لێژنه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ماوه‌ی (حجز) كردنی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ئه‌ژماربكات. چواره‌م: ده‌بێ لێژنه كاره‌كانی خۆی له ماوه‌ی چوار مانگدا له رۆژی ده‌ست پێ كردن به كاره‌كانییه‌وه ته‌واو بكات، به ته‌واو بوونیشی لیژنه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌ندرێت.
الموضوع: جێبیه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی یاسا,بڕیاره‌كانی قابیلی تانه‌لێدان,حجز كردنی كسانی كه ئه‌ژماربكات,كاره‌كانی خۆی له ماوه‌ی چوار مانگدا