مادده‌ی شه‌شه‌م: سوود مه‌ند نابن له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و به‌ند و ده‌ستبه‌سه‌رانه‌ی (النزلا والمودعون )كه سوودیان له حوكمه‌كانی یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2007 یاسای لێبوردنی گشتی وه‌رگرتووه یا هه‌ر یاسا‌و بڕیارێك كه پێش ئه‌و ده‌رچووه، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كانی لێبوردنی تایبه‌ت كه له‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ده‌رچووه و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانانه: یه‌كه‌م: ئه‌و تاوانانه‌ی له یاسای پاراستنی بیانیان و ئه‌وانه‌ی كار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان و رێكخراوه‌كانی مرۆیی له هه‌رێمی كوردستان ژماره (6)ی ساڵی 1992 و یاسای سزادانی حیازه و دروست كردن و به‌كار هێنانی ته‌قه‌مه‌نی ژماره (8)ی ساڵی 1992 و یاسای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره (3)ی ساڵی 2006ی هه‌موار كراودا، هاتوون. دووه‌م: ئه‌و تاوانانه‌ی گرێ‌دراو به ئاسایشی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. سێیه‌م: بازرگانی كردن به هۆشبه‌ره‌كان. چواره‌م: بازرگانی كردن به دا‌و و ده‌رمان و خۆراكی تێكچوو پێنجه‌م: به‌رتیل و دزینی سامانی گشتی. شه‌شه‌م: ته‌زویر كردنی دراو و كاغه‌زی پاره و بانكه‌نۆت. حه‌وته‌م: زینای مه‌حره‌م. هه‌شته‌م: ده‌ستدرێژیی سێكس و نێربازی و هه‌تكردنی نامووس . نۆیه‌م: تاوانی كوشتن به‌بیانووی ئابڕوو سڕینه‌وه.
الموضوع: سوود مه‌ند نابن له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه,تاوانانه‌ی له یاسای پاراستنی بیانیان,تاوانانه‌ی گرێ‌دراو به ئاسایشی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم,بازرگانی كردن به هۆشبه‌ره‌كان,بازرگانی كردن به دا‌و و ده‌رمان و خۆراكی تێكچوو,ته‌زویر كردنی دراو و كاغه‌زی پاره و بانكه‌نۆت,زینای مه‌حره‌م,ده‌ستدرێژیی سێكس و نێربازی و هه‌تكردنی نامووس,تاوانی كوشتن به‌بیانووی ئابڕوو سڕینه‌وه.