مادده‌ی چواره‌م: ڕێكاری یاسایی به‌شێوه‌ی یه‌كجاره‌كی له‌و كێشانه‌دا ڕاده‌گیرێت كه له ژێر لێكۆڵینه‌ودان یان له دادگاییكردندان له هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی كه به‌ر له ڕۆژی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه ڕوویان داوه (جگه له تاوانباره هه‌ڵاتووه‌كان و ئه‌و تاوانانه‌ی له حوكمه‌كانی به‌ده‌ر بێت) ئه‌گه‌ر ئاشته‌وایی له‌نێوان لایه‌نه‌كان له‌به‌رده‌م لێژنه‌ی پێك هێنراو له‌ماوه‌یه‌كدا كرابێت كه له (چوار مانگ) له ڕۆژی كاركردن به‌م یاسایه‌وه تێـپه‌ڕ نه‌كات.