مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: لێبووردنی گشتی هه‌موو حوكمدراوان ده‌گرێته‌وه به‌ندكراو و گیراوه‌كان له‌فه‌رمانگه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌رێمدا له‌و ماوه‌یه‌ی كه ماویانه له حوكمه‌كه‌یاندا كه له‌لایه‌ن دادگاكانی هه‌رێمه‌وه ده‌رهه‌قیان ده‌رچووه له‌و كێشانه‌ی ئاشته‌وایی كراوه یان ده‌كرێت له‌نێوان لایه‌نه‌كان له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی پێك هێنراو و له ماوه‌یه‌كدا كه له( چوارمانگ) له رۆژی كاركردن به‌م یاسایه تێپه‌ڕ نه‌كات و ده‌ستبه‌جێ ئازاد ده‌كرێن. دووه‌م: ماوه‌ی سزای حوكمدراو بۆ به‌ندی و ده‌ستبه‌سه‌ران ( النزلاْ و المودعین )له فه‌رمانگه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمدا به رێژه‌ی ( 20% ) كه‌م ده‌كرێته‌وه له‌و ماوه‌یه‌ی كه له سزا ئه‌سڵیه‌كه‌دا هاتووه، كه له‌لایه‌ن دادگاكانی هه‌رێمه‌وه ده‌رهه‌قیان ده‌رچووه له‌و كێشانه‌ی ئاشته‌وایی نه‌كراوه له نێوان لایه‌نه‌كان و ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه كه‌میش كراوه‌ته‌وه وه‌ك ماوه‌ی به‌سه‌رچوو له فه‌رمانگه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ مه‌به‌ستی ئازادكردنی مه‌رجدار هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ده‌ر له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانانه‌ی له مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.