مادده‌ی (23):
دادگا بۆی هه‌یه سه‌رباری ئه‌و سزایانه‌ی بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه بڕیار دراون، حوكم بكات به سه‌رجه‌م یان هه‌ندێك له‌م رێوشوێنانه‌ی خواره‌وه به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كان:
یه‌كه‌م: بێبه‌شكردن له پیاده‌كردنی پیشه بۆ ماوه‌یه‌ك له (5) پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێت.
دووه‌م: داخستنی دامه‌زراوه‌ی پزیشكی مۆڵه‌ت نه‌دراو به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی چاندنی ئه‌ندامه‌كان كه تیایدا تاوانه‌كه ئه‌نجام دراوه، بۆ ماوه‌یه‌ك له (2) دوو مانگ كه‌متر نه‌بێت و له (1) یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت، و ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه له دامه‌زراوه پزیشكییه‌كان نه‌بێت ئه‌وا حوكم ده‌درێت به داخستنی هه‌تاهه‌تایی.
الموضوع: بێبه‌شكردن له پیاده‌كردنی پیشه بۆ ماوه‌یه‌ك له (5) پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێت,داخستنی دامه‌زراوه‌ی پزیشكی مۆڵه‌ت نه‌دراو به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی چاندنی ئه‌ندامه‌كان كه تیایدا تاوانه‌كه ئه‌نجام دراوه بۆ ماوه‌یه‌ك له (2) دوو مانگ كه‌متر نه‌بێت و له (1) یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت