مادده‌ی (19):
یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك به مه‌به‌ستی چاندن له رێگه‌ی فێڵ لێ‌كردن یان زۆره‌كی هه‌ڵسا به لێ كردنه‌وه‌ی (استئصال) و گواستنه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێك یان به‌شێك له ئه‌ندامی مرۆڤێكی زیندوو، ئه‌وا سزا ده‌درێت به زیندانیی كاتی بۆ ماوه‌یه‌ك له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت و به پێبژاردنێك له (30) سی ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (50) په‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ی له بڕگه‌ی پێشوو ئاماژه‌یان پێكراوه ببێته هۆی مردنی ئه‌و كه‌سه‌ی لێی ده‌گوازرێته‌وه ئه‌وا سزایه‌كه ده‌بێته زیندانی كردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (15) پازده ساڵ كه‌متر نه‌بێت و پێبژاردنێك له (50) په‌نجا ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (100) سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.