مادده‌ی (17):
یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك ئه‌ندامێكی مرۆیی یان به‌شێكی به‌مه‌به‌ستی چاندن به پێچه‌وانه‌ی حوكمێك له حوكمه‌كانی مادده‌كانی (3، 4، 5 و 9)ی ئه‌م یاسایه بگوازێته‌وه ئه‌وا سزا ده‌درێت به زیندانیه‌ك له (7) ساڵ زیاتر نه‌بێت و پێبژاردنێك كه له (10) ده ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (20) بیست ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ی له بڕگه‌ی پێشوو ئاماژه‌ی پێكراوه ببێته هۆی مردنی كه‌سی به‌خشه‌ر ئه‌وا سزایه‌كه ده‌بێته زیندانیكردنێك بۆ ماوه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێت له (10) ده ساڵ و پێبژارده‌یه‌ك له (30) سی ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (50) په‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.