مادده‌ی (15):
نابێت هیچ ئه‌ندامێك یان به‌شێكی ئه‌ندام یان شانه‌یه‌ك له جه‌سته‌ی مردووێك بگوازرێته‌وه ته‌نها پاش سه‌لماندنی مردنه‌كه به سه‌لماندێكی دڵنیاییده‌ر نه‌بێت، كه له دواییدا ئه‌سته‌م بێت بگه‌رێته‌وه بۆ ژیان، و سه‌لماندنی ئه‌مه‌ش به‌پێی بڕیارێك ده‌بێت به كۆده‌نگی بیروبۆچوونی لێژنه‌یه‌كی سێیانی له پزیشكانی پسپۆڕ له نه‌خۆشییه‌كانی یان نه‌شته‌رگه‌ریی مۆخ و ده‌ماره‌كان، نه‌خۆشییه‌كانی یان نه‌شته‌رگه‌ریی دڵ و ده‌ماره خوێناوییه‌كان، و سڕكردن یان چاودێری چڕ ده‌ربچێت، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به‌ئه‌نجامدانی پشكنینی ئیكلینیكی و جه‌ختكردنه‌وه‌ی پێویست بۆ دڵنیابوون له سه‌لماندنی مردنه‌كه، به‌پێی ئه‌و ستانده‌ره پزیشكییانه‌ی لێژنه‌ی باڵا دیاریان ده‌كات و بڕیارێكی له لایه‌ن وه‌زیری ته‌ندروستییه‌وه پێ ده‌رده‌چێت، لیژنه‌كه‌ش له پێناو به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی بۆی هه‌یه پشت ببه‌ستێت به‌وه‌ی به‌باشی بزانێت له پزیشكانی پسپۆڕ و، نابێت ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه پشكنینه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان هه‌بێت به نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی ئه‌ندامه‌كان یان شانه‌كان
الموضوع: نابێت هیچ ئه‌ندامێك یان به‌شێكی ئه‌ندام یان شانه‌یه‌ك له جه‌سته‌ی مردووێك بگوازرێته‌وه ته‌نها پاش سه‌لماندنی مردنه‌كه به سه‌لماندێكی دڵنیاییده‌ر نه‌بێت,سه‌لماندنی ئه‌مه‌ش به‌پێی بڕیارێك ده‌بێت به كۆده‌نگی بیروبۆچوونی لێژنه‌یه‌كی سێیانی له پزیشكانی پسپۆڕ له نه‌خۆشییه‌كانی یان نه‌شته‌رگه‌ریی مۆخ و ده‌ماره‌كان,نابێت ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه پشكنینه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان هه‌بێت به نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی ئه‌ندامه‌كان یان شانه‌كان