مادده‌ی (14):
یه‌كه‌م: به بڕیاری لێژنه‌ی باڵای چاندنی ئه‌ندامه مرۆییه‌كان لێژنه‌یه‌كی پزیشكی له هه‌ر دامه‌زراوێكی پزیشكی مۆڵه‌تدراو به چاندن پێكده‌هێندرێت، ئه‌ویش له پزیشكه پسپۆڕه‌كان، ته‌نها ئه‌م لێژنه‌یه تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به ره‌زامه‌ندیدان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی چاندنی ئه‌ندامه مرۆییه‌كان به‌پێی ئه‌و حوكمانه‌ی له‌م یاسا و ئه‌و پێڕه‌وو رێنماییانه‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه.
دووه‌م: لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی له هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیه‌كانی ته‌ندروستی له پارێزگاكانی هه‌رێم به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی ڕێكاره زانستی و یاساییه‌كانی به‌خشین و چاندنی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤــ.