مادده‌ی (13):
به بڕیاری وه‌زیری ته‌ندروستی و پاڵپشت به ڕه‌زامه‌ندی لیژنه مۆڵه‌ت ده‌درێت به دامه‌زراوه، بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی چاندنی ئه‌ندامه‌كان و به‌شه‌كانی و شانه‌كان، مۆڵه‌ته‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی (1) یه‌ك ساڵ ده‌بێت، تیایدا دامه‌زراوه‌كه ده‌كه‌وێته به‌ر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی به‌رده‌وام له باره‌ی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌ی چاندنی ئه‌ندامه‌كان و به‌شه‌كانیان و شانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن و، ئاستی پابه‌ندبوون به ستانده‌ره‌كانی باشیی كه له‌م بواره‌دا بڕیار دراون، له‌گه‌ڵ ئه‌و شهفافیهتههی پێویسته ڕێكخستنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی به‌خشین و چاندن هه‌یانبێت و، ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا كه‌وا پابه‌ندی هه‌یه به مه‌رج و ستانده‌ره ئاماژه پێكراوه‌كان ئه‌وه نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه هه‌ر (3) سێ ساڵ جارێك ده‌بێت.
الموضوع: بڕیاری وه‌زیری ته‌ندروستی,مۆڵه‌ت,چاودێری و سه‌رپه‌رشتی,پابه‌ندبوون به ستانده‌ره‌کان,نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته