مادده‌ی (11):
لیژنه لیستێك به ناوی به‌خشه‌ره‌كان، و چه‌ند لیستێك به ناوی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی پێویستیان به چاندن هه‌یه له جه‌سته‌ی مرۆڤێكی مردوو به گوێره‌ی پێشه‌نگی تۆماركردن له‌و تۆماره‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌یان ده‌كات و ناكرێ ئه‌م پێشه‌نگییه هه‌موار بكرێت، مه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه پێداویستییه‌كی زه‌روور و به په‌له‌ی هه‌بێت بۆ نه‌شته‌رگه‌ری چاندن به پێی ڕێسا پزیشكییه‌كان و ئه‌و ڕێكارانه‌ی لیژنه‌ی باڵا دیاریان ده‌كات و ئه‌م لیستانه له‌سه‌ر چاندن له نێوان زیندووه‌كان دا پیاده ناكرێت و، له هیچ حاڵه‌تێك له حاڵه‌ته‌كان دا نابێ له‌و ڕێزبه‌ندییه لابدرێت كه له لیسته ئاماژه پێكراوه‌كان دا هاتووه به هۆی نه‌بوونی توانای نه‌خۆش له‌سه‌ر پێدانی تێچوونه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری چاندن.
الموضوع: لیژنه لیستێك به ناوی به‌خشه‌ره‌كان,چه‌ند لیستێك به ناوی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی پێویستیان به چاندن,پێداویستییه‌كی زه‌روور,نه‌شته‌ری چاندن به پێی ڕێسا پزیشكییه‌كان,پیاده‌كردنی لیست له نێوان زیندووه‌كان