مادده‌ی (7):
یه‌كه‌م: مامه‌ڵه‌كردن به هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤـ، یان به‌شێكی، یان یه‌كێك له شانه‌كانی له‌شی له‌سه‌ر شێوه‌ی فرۆشتن، یان كڕین، یان به به‌رامبه‌ر كه سرووشته‌كه‌ی هه‌ر شتێك بێت، قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
دووه‌م: نابێت چاندنی ئه‌ندام یان به‌شێكی یان یه‌كێك له‌شانه‌كانی ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌خشه‌ر، یان هه‌ر یه‌كێك له‌میراتگره‌كانی هیچ سوودێكی ماددی یان عه‌یینی له‌كه‌سی وه‌رگر، یان كه‌سوكاری به‌هۆی گواستنه‌وه بێت، یان به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت.
سێیه‌م: نابێت پزیشكی تایبه‌تمه‌ند ده‌ست بكات به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری گواستنه‌وه و چاندن به‌ر له ته‌واوكردنی ڕێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كان.
الموضوع: قه‌ده‌غه‌کردنی مامه‌ڵه‌کردن به هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤـ,ممنوعیت چاندنی ئه‌ندام یان به‌شێكی یان یه‌كێك له‌شانه‌كانی به‌هۆی سوودێكی ماددی یان عه‌یینی,ممنوعیت پزیشكی تایبه‌تمه‌ند در انجام نه‌شته‌رگه‌ری گواستنه‌وه و چاندن به‌ر له ته‌واوكردنی ڕێكاره یاسایی