مادده‌ی (5):
یه‌كه‌م: پێویسته به‌خشینه‌كه له ویستێكی ئازاد و جێگیركراو به نووسراوێكی فه‌رمی سه‌رچاوه‌ی گرتبێت ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ك كه په‌یڕه‌و و ڕێنماییه‌كانی ئه‌م یاسایه دیاری ده‌كه‌ن.
دووه‌م: جگه له نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی مۆخی ئێسك به‌خشین له كه‌سانی نالێهاتهو كه‌م لێهاته )عدیم الاهلیه وناقصها) قبول ناكرێت هه‌تا ئه‌گه‌ر دایك و باوكیشی، یان ئه‌وه‌ی له ڕووی یاساییه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن.
سێیه‌م: ده‌كرێت گواستنه‌وه و چاندنی خانه‌ی دایك (خانه‌ی ڕه‌گیی) له منداڵ و له كه‌سانی نالێهاته و كه‌م لێهاته )عدیم الاهلیه و ناقصها) بۆ دایك و باوك یان منداڵه‌كان یان له نێوان خوشك و برایه‌كان ئه‌نجام بدرێ به مه‌رجێك ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی له هه‌ردوو دایك و باوكی منداڵه‌كه بدرێت ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان له ژیاندا مابن، یان یه‌كێكیان له حاله‌تی مردنی ئه‌وی دیكه، یان له‌و كه‌سه‌ی باوانه، یان ویسایه‌تی له‌سه‌ری هه‌یه له جێگره‌وه یان نوێنه‌ری یاسایی كه‌سی نالێهاته یان كه‌م لێهاته.
الموضوع: پێویسته به‌خشینه‌كه له ویستێكی ئازاد و جێگیركراو به نووسراوێكی فه‌رمی سه‌رچاوه‌ی گرتبێت,قبول ناكرێت هه‌تا ئه‌گه‌ر دایك و باوكیشی، یان ئه‌وه‌ی له ڕووی یاساییه‌وه نوێنهرهتی ده‌كات ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن,ده‌كرێت گواستنه‌وه و چاندنی خانه‌ی دایك له منداڵ و له كه‌سانی نالێهاته و كه‌م لێهاته بۆ دایك و باوك یان منداڵه‌كان یان له نێوان خوشك و برایه‌كان ئه‌نجام بدرێ به مه‌رجێك ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی له هه‌ردوو دایك و باوكی منداڵه‌كه بدرێت