مادده‌ی (1):
له پیاده كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه مه‌به‌سه‌ت له‌و ووشه و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانیان به‌رامبه‌ریانه:
یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
دووه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
سێیه‌م: ئه‌ندام: هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ یان به‌شێكی كه ژینه‌وه‌ر و گرنگ بێت بۆ رزگار كردنی نه‌خۆش له مردن و نه‌خۆشی قورس.
چواره‌م: گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندام: ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری كه له رێگه‌یه‌وه كه‌سی وه‌رگر یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كان یان شانه‌كان له كه‌سی به‌خشه‌ره‌وه چ زیندوو بێت، یان مردوو وه‌رده‌گرێت.
پێنجه‌م: شانه‌ی مرۆیی: به‌شێك له هه‌ر ئه‌ندامێكی مرۆیی كه‌وا له مرۆڤێكی زیندوو یان مردوو وه‌رگیرێت بێجگه‌له خوێن.
شه‌شه‌م: وه‌رگر: ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێویستیه‌كی زۆری به چاندنی ئه‌ندامێكی مرۆیی یان شانه‌یه‌ك له جه‌سته‌یدا ده‌بێت.
حه‌وته‌م: به‌خشه‌ر: كه‌سی شیاو له رووی یاساییه‌وه (كامل الاهلیه) كه ده‌ستبه‌رداری ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی له‌شی ده‌بێت بۆ كه‌سێكی تر به‌بێ به‌رامبه‌ر چ زیندوو بێت، یان له دوای مردنی جگه‌له چاندنی موخی ئێسك.
هه‌شته‌م: وه‌سیه‌ت نامه: رفتاركردن به ئه‌ندامێك یان زیاتری ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته له رێگای به‌خشین له دوای مردن و، ئامانج لێی بریتییه له به‌خاوه‌ن كردن به‌بێ به‌رامبه‌ر.
نۆیه‌م: وه‌سیه‌ت كار: ئه‌و كه‌سه‌ی كه له كاتی ژیانیدا به پێی یاسا وه‌سیه‌تی كردووه به به‌خشینی ئه‌ندامێك یان زیاتری ئه‌ندامه‌كانی له دوای مردنی.
ده‌یه‌م: مردن: راوه‌ستانی هه‌میشه‌یی دڵ و هه‌ناسه‌دان یان له كار كه‌وتنی وه‌زیفه‌كانی مێشك به له كار كه‌وتنێكی ته‌واوی نه‌گه‌ڕاوه مردنی مێشك.
یازدهم: دامه‌زراوه: هه‌ر دهمهزراوهیهكی ته‌ندروستی رێگا پێدارو (المرخص بها) بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كانی چاندنی ئه‌ندامه مرۆییه‌كان چ ئه‌هلی بێت و چ حكومی بێت.
دوازدهم: لیژنه: لیژنه‌ی باڵای گواستنه‌وه و چاندنی ئه‌ندامه مرۆییه‌كان له كوردستان ـ عێراق.
الموضوع: وه‌زاره‌ت,وه‌زیر,ئه‌ندام,گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندام,شانه‌ی مرۆیی,وه‌رگر,به‌خشه‌ر,وه‌سیه‌ت نامه,وه‌سیه‌ت كار,مردن,دامه‌زراوه,لیژنه