ماده‌ی چواره‌م: ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه به تاوانی تۆقاندن (تیرۆر) داده‌ندرێن و سزاده‌درێت به زیندانی، له(15) ساڵ تێپه‌ڕ نه‌كات، هه‌ركه‌سێك:1-ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانپێكردنی هه‌بێت له‌سه‌ر هێزی ئاسایشی ناوه‌خۆ وزێره‌ڤانی هه‌رێم وداوای لێ‌كردن یان ڕایسپاردن، به‌پاڵنه‌رێكی تیرۆركاری كار له‌سه‌ر ته‌گه‌رهتێخستنی فه‌رمانه‌كانی میری بكه‌ن،2-نووسراو، چاپه‌مه‌نی، كاسێتی تۆماركراو،یان هاوشێوه‌ی، وێنه‌ی وای له‌لابێت یان به‌ده‌ستبێنێت، كه هاندان، به‌چاك زانین، یان پروپاگانده له‌خۆ بگرێت بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی تیرۆركاری، به‌مه‌به‌ستی به‌خشینه‌وه‌ی، یان بڵاوكردنه‌وه‌ی.3-به ئه‌نجامدانی تاوانێك له‌و تاوانه تۆقێنه‌رانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون ئاگادرابێت وده‌زگا گشتیه‌كانی پێ ئاگادار نه‌كاته‌وه‌و كه‌سیش له فه‌رمانی ئه‌م بڕگه‌یه به‌ده‌ر ناكرێت.4-به‌ئه‌نقه‌ست، هه‌واڵ، روونكردنه‌وه، یان پڕوپاگانده‌یه‌كی تۆقێنه‌ر بڵاو بكاته‌وه، هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنی بینراو، بیستراو، خوێندراو، یان ئه‌له‌كترۆنی به‌هه‌ڵ وه‌ربگرێت، یان به‌كاریان بێنێت، له ئه‌نته‌رنێت به‌یاناتی ئه‌وتۆ بڵاوبكاته‌وه كه راسته‌وخۆ بگاته ڕاده‌ی هاندان بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی تیرۆركاری وه‌ها كه ئاسایشی گشتی بخاته مه‌ترسیه‌وه وترس بخاته نێو هاوڵاتیان وهه‌ڕه‌شه له قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێم بكات.5-نه‌فامی وكه‌م زانی كه‌سێك بقۆزێته‌وه وله كاری تۆقاندن به‌كاری بێنێت وبه‌هۆیه‌وه ئه‌وكارانه ئه‌نجام بدات،6-گزی له نووسراوێكی فه‌رمی بكات، یان به‌ساخته نووسراوێك بۆ ئه‌نجامده‌ری ئه‌و تاوانه دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی بشارێته‌وه یان به‌ئه‌نقه‌ست بیگۆڕێت، ئاسانكاری بۆ هاتوچووی بكات، یان یارمه‌تی بدات له كاره‌كانی، به‌مه‌رجێك بزانێت مه‌به‌ست له گزیه‌كه چیه.
الموضوع: تاوانی تۆقاندن (تیرۆر),سزاده‌درێت به زیندانی,ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانپێكردنی هه‌بێت,نووسراو، چاپه‌مه‌نی، كاسێتی تۆماركراو,به‌ئه‌نجامدانی تاوانێك له‌و تاوانه تۆقێنه‌رانه‌ی,به‌ئه‌نقه‌ست، هه‌واڵ، روونكردنه‌وه,نه‌فامی وكه‌م زانی كه‌سێك بقۆزێته‌وه