ماده‌ی سێیه‌م: ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه به تاوانی تۆقاندن (تیرۆر) داده‌ندرێن وسزاكه‌یان زیندانی هه‌تاهه‌تاییه:1. تێكدان، رووخاندن، له‌كه‌لكخستن، یان زیان پێگه‌یاندن، به ته‌واوی، یان به به‌شێك له ته‌لار ودامه‌زراو وسامانی گشتی، یان ئه‌و تایبه‌تیانه‌ی ته‌رخانكراوون بۆ فه‌رمانگه وبه‌رژه‌وه‌ندیه حكوومیه‌كان، بۆ ده‌زگا گشتیه‌كان، باره‌گای ئه‌و حیزب، یان ئه‌وكۆمه‌ڵانه‌ی به یاسا ناسراوون، یه‌كێك له دامه‌زراوه كانی نه‌وت، هه‌ر دامه‌زراوێكی هه‌رێم، ئیستگه‌ی وزه‌ی كاره‌بایی وئاوی، پرد، به‌نداو، ئاوه‌ڕۆی گشتی، هۆیه‌كانی گه‌یاندن ودامه‌زراوه‌كانی، ئه‌و شوێنانه‌ی ئاماده‌كراوون بۆ كۆبوونه‌وه گشتیه‌كان وشوێنه‌كانی خواپه‌رستی، شوێنه‌كانی ئاماده‌كراو بۆ هاموشۆی جه‌ماوه‌ر، یان هه‌ر سامانێك كه گرنگی هه‌بێت له ئابووری نیشتمانی، به مه‌به‌ستی تیرۆركاری، بۆ شێواندنی ئاسایش وئارامی له هه‌رێمدا.2. ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی فرۆكه‌ی مه‌ده‌نی وڕفاندنی. سزاكه‌شی ده‌بێته له‌ناوبردن (اعدام) ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌كه مردنی كه‌سێك یان پتری لێكه‌وته‌وه.3. ڕفاندن، ده‌ستگیركردن، ده‌ستبه‌سه‌ركردن، یان بێبه‌شكردنی كه‌سێك له ئازادی، به‌هه‌رشێوازێك بێت، بۆقاچاندنه‌وه (ابتزاز) ی دارایی، یان به مه‌به‌ستی سیاسی، به پاڵنه‌رێكی تیرۆركاری.4. په‌كخستنی هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردن وسیسته‌مه‌كانی كۆمپیوته‌ر، چوونه‌ناو تۆڕه‌كانیانه‌وه، ژاوه‌ژاو دانان له‌سه‌ریان، زانیاری وداتا خستنه‌ناوه‌وه‌یان، به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ ئه‌نجامدانی تاوانه تیرۆركاریه‌كان.5. پێشكه‌شكردن،كۆكردنه‌وه، گوێزانه‌وه، یان ناردنی كۆمه‌كی دارایی، راسته‌وخۆ، یان ناراسته‌وخۆ له ناوه‌وه، یان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی، یان بزانێت به‌كاردێت بۆ داراكردنی هه‌ر تاوانێكی تیرۆركاری،6. مه‌شق پێكردنی كه‌سێك، یان كه‌سانێك له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك، له‌سه‌ر هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردن، فێركردنی هونه‌ره جه‌نگیه‌كان،یان شێوازه‌كانی شه‌ركردن، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنیان بۆ ئه‌نجامدانی تاوانێكی تیرۆركاری.7. چوونه‌ناو یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی له‌بڕگه (1)ی ماده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون و به ئه‌ندامبوون تیایدا.8. درستكردن، هاوردن، یان له‌لابوونی ته‌قه‌مه‌نی، ئاگره‌تریشقه، ئامێری دروستكراو بۆ تێكدان، رووخاندن، یان هه‌ر ماده‌یه‌ك له پێكهاته‌ی ئه‌وانه‌وه بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌زگا وئامیر وكه‌ره‌ستانه‌ی له دروستكردنیان یان له ته‌قاندنه‌وه‌یان به‌كار دێن، ئه‌گه‌ر به‌كارهێنانه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی تاوانێكی تیرۆركاری بێت،
الموضوع: تاوانی تۆقاندن (تیرۆر),ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی فرۆكه‌ی مه‌ده‌نی,چوونه‌ناو یەکێک له‌و لایه‌نانه‌ی له‌بڕگه (1)ی ماده‌ی دووه‌می,پێشكه‌شكردن،كۆكردنه‌وه، گوێزانه‌وه,مه‌شق پێكردنی كه‌سێك