ماده‌ی دووه‌م: ئه‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه به تاوانی تیرۆركاری (تۆقاندن) داده‌ندرێن وسزایان له‌ناوبردنه (اعدام):1. دامه‌زراندن، رێكخستن، یان به‌رێوه‌بردنی رێكخراو،كۆمه‌ڵه، ده‌سته، باند،بنكه، یان كۆمه‌ڵێك، به‌ئامانجی ئه‌نجامدانی یه‌كێك له‌و تاوانه تۆقێنه‌رانه‌یله‌م یاسایه‌دا هاتوون،2. تیرۆركردن بۆ مه‌به‌ستێكی سیاسی،ئایدیۆلۆجی، یان به‌كافردانان.3. به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه، سووتێنه‌ر، گڕگر، ئامیری دروستكراو بۆ تێكدان وڕووخاندن له‌ڕێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ، یان به‌ئامێری له‌دوور ئاراسته‌كراو، مینرێژكردنی ماشێن، هه‌ر ئامێرێكی دیكه، چاندنی بۆمبی خاپووركار، به‌كارهێنانی چه‌كه جه‌نگیه‌كان به‌گشت جوره جیاجیاكانیه‌وه، پشتێنه‌ی خاپووركار، نامه‌ی مینرێژكراو، ماده، گازی ژه‌هراوی، میكرۆبی، یان تیشكده‌ر، به‌مه‌به‌ستی تیرۆركاری، ئه‌گه‌ر كاره‌كه مردنی كه‌سێك، یان پتری لێكه‌وته‌وه.4. به بارمته‌گرتنی كه‌سێك، یان كه‌سانێك بۆ كارتێكردن له داموده‌زگاكانی هه‌رێم، له‌و ده‌سته‌و رێكخراوه نیشمانی یان نێوده‌وله‌ته‌ییانه‌ی له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن بۆبه‌ده‌ستهێنانی هه‌ر جۆره سوودێك یان كه‌لكێكَ، به ناچاكردنیان بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی دیاركراو، یان نه‌كردنی، یان دروستكردنی بارێك له‌ترس وتۆقین.5. كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، یان كوشتنی كارمه‌ندانی فه‌رمانگه وده‌سته ده‌بلۆماسی وكۆنسۆلگه‌ری ودامه‌زراوه وكۆمپانیای بیانی ورێكخراوه نێوده‌وه‌له‌تیه حكوومی و ناحكومیه‌كان، ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا كارده‌كه‌ن، وتاوانه‌كه‌ش به‌مه‌به‌ستی تۆقاندن (تیرۆر) بێت. سزاكه‌شی ده‌بێته زیندانی هه‌تاهه‌تایی، ئه‌گه‌ر هێرش بردنه‌كه مردنی لێنه‌كه‌وته‌وه.6. چوونه ناو هه‌ر رێكخراو، كۆمه‌ڵه، ده‌سته، باند ( عصابه)، بنكه، یان كۆمه‌ڵێك كاری تۆقاندن ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامده‌ر كارمه‌ند بێ له هیزی ئاسایشی ناوخۆ، یان (پێشمه‌رگه) زێره‌ڤانیی هه‌رێم بوو، یان ئه‌گه‌ر تاوانكار مه‌شقی سه‌ربازی، یان هه‌واڵگری له‌یه‌كێك له‌م لایه‌نانه پێكرابوو.7. هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ وڵاتیكی بیانی، هه‌ر رێكخراو، كۆمه‌ڵه، باند، بنكه، یان كۆمه‌ڵێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یان كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر یه‌كێكیان بكات بۆ ئه‌وه‌ی تاوانێك له‌و تاوانانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قنووسكراوون ئه‌نجام بدات.8. ئاسانكاری هاتنه‌ژووره‌وه وچوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ تیرۆریستان، دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان، شاردنه‌وه‌یان، حه‌شاردانیان، به‌خۆی، یان به‌كه‌سێكی دی، یارمه‌تیدانیان به هه‌واڵپێدان وپێشكه‌شكردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌كاردێن بۆ پلاندانان، یان بۆ ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی تاوانی تیرۆركاری، به‌مه‌رجێك به‌كاره‌كه بزانێت.
الموضوع: تاوانی تیرۆركاری,سزای اعدام,تیرۆركردن به‌مه‌به‌ستی سیاسی,كوشتنی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی,هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ وڵاتیكی بیانی