ماده‌ی یه‌كه‌م: كرده‌وه‌ی تیرۆر به‌كارهێنانی توندوتیژی سازدراوه، هه‌ڕه‌شه‌پێكردنیه‌تی، هاندانه بۆی، یان پێهه‌ڵدانیه‌تی كه تاوانكار په‌نای بۆ ده‌بات بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌كی تاوانكاری، كه‌سێك یان كه‌سانێك پێی هه‌ڵده‌ستن وتاكێك یان كۆمه‌ڵه كه‌سانێك ده‌كه‌نه ئامانج، یان هه‌ر به ڕه‌مه‌كی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌نیازی نانه‌وه‌ی تۆقاندن وترس وشله‌ژان وئاژاوه‌نانه‌وه له‌نێو جه‌ماوه‌ردا بۆ ئه‌وه‌ی زیان به سیسته‌می گشتی بگات، ئارامی وئاسایش وسه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵگه وهه‌رێم، ژیانی تاكه‌كه‌سان، سه‌ربه‌خۆییان، پیرۆزییان، ئاسایشیان، بخرێته مه‌ترسیه‌وه، یان بۆ زیان پێگه‌یاندن به ژینگه، به یه‌كێك له سه‌رچاوه گشتیه‌كان، به ده‌سگا، سامانه گشتی، یان تایبه‌تیه‌كان، بۆ به‌دیهێنانی هه‌ندێ مه‌به‌ستی سیاسی، هزری، ئایینی، تایفه‌گه‌ری، یان ڕگه‌زی.
الموضوع: کرده‌وه‌ی تیرۆر,به‌كارهێنانی توندوتیژی سازدراوه,هەڕەشەپێكردنیه‌تی,پێهه‌ڵدانیه‌تی,زیان به سیسته‌می گشتی