مادەی 30

معرف المادة: 2881

رقم المادة : 20

مادەی 30 یەکەم: دەوڵەت گەرەنتی ئاسایشی کۆمەڵجایەتی و تەندروستی بۆ تاک و خێزان دەکات- بەتایبەتی منداڵان و ژنان- و پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ ژیانێکی بە شکۆمەندانە، داهاتێکی گونجاو و نیشتەجێبوونی گونجاویان بۆ دابین دەکات. دووەم: دەوڵەت گەرەنتی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و تەندروستی بۆ عێراقییەکان دەکات لە ئەگەری پیری، نەخۆشی، نەتوانینی کارکردن، بێ ماڵ و حاڵ، هەتیوبوون، یان بێکاری. کاردەکات بۆ پاراستنیان لە نەزانی و ترس و هەژاری، هەروەها شوێنی نیشتەجێبوون و بەرنامەی تایبەتیان بۆ دابین دەکات بۆ چاکسازی و چاودێریکردنیان. ئەمەش بە یاسا ڕێکدەخرێت.

الموضوع: دەوڵەت گەرەنتی ئاسایشی کۆمەڵجایەتی بۆ تاک و خێزان,پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ ژیانێکی بە شکۆمەندانە,دەوڵەت گەرەنتی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ عێراقییەکان لە ئەگەری پیری و نەخۆشی,کارکردن بۆ پاراستنی عێراقییەکان لە نەزانی و ترس و هەژاری