مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
1/ هه‌موو بڕیارێكی ده‌سته‌ی گشتیی كه له‌گه‌ڵ یاسا و پێڕه‌وی ناوخۆ دروست نه‌بێ و یا هه‌ر كارێكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه و ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی لقه‌كان بیكه‌ن و له سنووری كاری خۆیان ده‌ربچێ یاخود نادروست بێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی یاسا و پێڕه‌وی ناوخۆ یان بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی، ده‌شێ به حوكمی دادگای به‌رایی (بداءه) كه مه‌ڵبه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵه سه‌ر به ئه‌وه، له‌سه‌ر داوای كه‌سێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ند هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی 60 ڕۆژ له ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌وه ده‌بێ، یاخود له رۆژی ده‌ست به‌كاربوونه‌كه‌یه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه هاتووه هه‌مووی ته‌نیا له‌گه‌ڵ مافی شارستانیدا ده‌گونجێ.
2/ناتوانرێ داواكردنی به‌تاڵ كردنه‌وه ئاراسته‌ی كه‌سانی نیازپاك بكرێ ئه‌وانه‌ی كه هه‌ندێ مافیان چنگ كه‌وتووه له‌سه‌ر بنچینه‌ی بڕیار و كاره تا نووت لێدراوه‌كان.
الموضوع: بڕیارێكی ده‌سته‌ی گشتیی,كارێكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه,داواكردنی به‌تاڵ كردنه‌وه ئاراسته‌ی كه‌سانی نیازپاك